چه‌ووری قۆڵ یاخود چه‌ووری ژێر باڵ یه‌كێكه له چهوورییه باوه‌كان كه زیاتر له‌نێو خانماندا باوه ، زۆرجار ئه‌و چه‌ووری باڵه هێنده زیاد ده‌كات تا ده‌گاته شل بوونه‌وه و هاتنه‌خواره‌وه‌ی گۆشتی باڵت ،ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا له‌ش و لارت ڕێكی و جوانی له‌ده‌ست ده‌دات .
زۆر جار خانمان ده‌گه‌نه ئه‌و خاڵه‌ی وایان لێ دێت ، قۆڵیان ڕووت نه‌كه‌ن و ده‌ری نه‌خه‌ن به‌هۆی ئه‌و چهوورییه زۆره‌ی كه بۆته هۆی شل بوونه‌وه‌ی گۆشتی قۆڵت .
چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ ده‌رباز بوون له چه‌ووری باڵ :-
*وه‌رزش كردن كۆمه‌ڵێك وه‌رزش هه‌یه تایبه‌ته به تواندنه‌وه‌ی چه‌ووری باڵ و قۆڵ ، هه‌ر بۆیه ڕۆژانه به‌رده‌وام ئه‌و جوولاَنه بكه به قۆڵت كه ببێته هۆی گرژبوونی ماسولكه‌كانی قۆڵ یاخوود بۆ نموونه به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی به‌هه‌ردوو ده‌ستت ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ووری قۆڵت و ده‌بێته هۆی توند بوونه‌وه‌ی ماسولكه و گۆشتی قۆڵت .
*ئه‌و وه‌رزشه به قۆڵت ئه‌نجام بده كه ده‌زانیت قورسی و ئازار ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوو قۆڵت بۆ نموونه پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌م و وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستت و خۆت به‌رز بكه‌ره‌وه ده‌توانی 30 چركه به‌م شێوازه بوه‌ستیت و یاخود به‌كورسی به‌هه‌ردوو ده‌ست خۆت به‌رز و نزم كه‌وه یاخودد چه‌ندین جووڵه به تۆپ و هه‌ر جووڵه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆڵت هه‌بێت ئه‌نجامی بده .
*خووبدهره خواردنه ریشاڵ و پرۆتینه‌كان زۆر گرنگه به‌گشتی بۆ چه‌ووری .
*ژه‌مه خۆراكی ته‌ندروست بخۆ و واز له خۆراكی ناته‌ندروست بهێنه .
*به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵ بده كێشت دابه‌زێنیت ، چونكه كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو چه‌ووری له‌ش هه‌یه .