تهندروستی :داوای كهمكردنهوهی كاتی دهوام دهكات
ئاڕاسته:چاوان حسام
تەندروستی ھەولێر رایدەگەیەنێت"داوامانكرد كاتی دەوام كەم بكرێتەوەو هاتووچۆی نێوان قەزاو ناحیەكان سنوردار بكرێت"
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، دەڵێت: "داوامان كردووە كاتی دەوامی فەرمانگاكان كەم بكرێتەوە و ئەگەر بكرێت رۆژانی پێنجشەممە بكرێتە پشوو".
وتیشی:" لەبەر بژێوی خەڵكیش داوای قەدەغەی هاتووچۆمان نەكردووە بەڵام داوای ئەوەمان كردووە هاتووچۆی نێوان قەزاو ناحیەكان سنوردار بكرێت، تاوەكوو بتوانیین پەتاكە زیاتر تەشەنە نەكات بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاری تەندورستی بە باشی پێشكەش بە نەخۆشەكانمان بكەین".
|