فڕۆكهخانهی سلێمانی نیگهرانه له ههلسووكهوتی بهرپرسهكان
ئاڕاسته:چاوان حسام
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی نیگهرانه له ههسوكهوتی بهرپرسهكان و دهڵێت"شۆفێری بەرپرس هەیە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەیەوێت تاوەکو ناو جامخانەی فڕۆکەخانەکە بێت."
تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" کێشەیان زۆرە لە بەشی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەکەدا و هەندێک کەس لە کاتێکدا خۆیان مافیان نییە لەوێوە گەشت بکەن، کەچی دێنە بەشی ڤی ئای پی و هەر خۆیان نا بەڵکو خەڵکی دیکەش لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن".
ئاماژەی بەوەشداوە:"بە دەیان کەس هەیە دراوسێکەشی دەهێنێت بۆ ڤی ئای پی ههیه بۆنی ریخی لێدێت بەڵام دێتە بەشی ڤی ئای پی .
ئەوەشی خستەڕوو:"شۆفێری بەرپرس هەیە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەیەوێت تاوەکو ناو جامخانەی فڕۆکەخانەکە بێت."
راشیگەیاند،"گەورەیی مرۆڤ بە ڤی ئای پی نییە و بەوەیە لەگەڵ خەڵکی ئاساییدا بڕوات و گەورەیی ئەوەیە رێنمایی جێبەجێبکەیت نەوەک خۆت هەڵبکێشیت بەسەر فەرمانبەرێکدا."
|