كێن ئه‌وانه‌ی پێویسته هه‌موو به‌یانیه‌ك خۆیان بكێشن !
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆر كه‌س بۆ ئاگاداربوون له زیادبوون و كه‌مبوونی كێشی جه‌سته‌یان هه‌موو ڕۆژێك به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا ده‌چنه سه‌ر ئامێری پێوانه‌ی كێش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێشیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام ئایا ئه‌م كاره ته‌ندروسته یاخود نا؟
بیرۆكه‌ی پێوانكردنی كێشی جه‌سته له هه‌موو به‌یانییه‌كدا گونجاوه، ڕێگر ده‌بێت له زیادبوونی كێش و پارێزگاریكردن لێی.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، بۆ هه‌ندێك كه‌س كارێكی ته‌ندروسته ڕۆژانه و له به‌یانیاندا كێشی جه‌سته‌یان پێوانه بكه‌ن، چونكه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات له به‌رده‌وامبوون له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكیان و وه‌رزشكردن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان داده‌به‌زێنن، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌س ئه‌م كاره گونجاو و ته‌ندروست نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یڕه‌وی خۆراكی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام پێوانه‌كردنی كێشیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی خۆراكیان و چالاكی جه‌سته‌ییان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كێشی جه‌سته گه‌یشتبێته ١٠٠گرام مانای وا نییه كێش زیادیكردووه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له جه‌سته‌یدا بێت یاخود به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ورییه‌وه بێت كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌خێرایی ده‌توێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له گۆڤاری Obesity بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕۆژانه به‌رده‌وام چاودێریكردنی كێشی جه‌سته و پێوانه‌كردنی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ڕێگریكردن له زیادبوونی كێشی جه‌سته.
|