هونه‌رمه‌ندی ئه‌كته‌ری دیار شوان عه‌توف له تۆڕی تایبه‌تی ئینستاگرام و فه‌یس بووكی خۆی له‌ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆیه‌وه چه‌ند ڕسته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌كته‌ری زیندوو ، به‌هه‌موو نه‌وه‌ی تازه‌ی عاشق به نواندن و پیشه‌ی پیرۆزی ئه‌كته‌ری .. پێشكه‌ش ده‌كات .
و ده‌ڵێت : "هه‌ست كردن به دونیا‌و راوكردنی روداو‌و سه‌رنج دان له ریتمی كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر , هێزی داهێنه‌رانه‌ی بیرۆكه‌یه لای ئه‌كته‌ر , هه‌ست سیفه‌تی بنه‌ره‌تی ئه‌كته‌ره ,هێزی داهێنه‌رانه‌ی بیرۆكه‌و دیزاینه بۆ كه‌سایه‌تی و بۆ رۆڵ بینین .
ئه‌كته‌ر هێزی بیركردنه‌وه له هه‌ست , بۆ ههمیشهدهبێت په‌یدا بكات و نابێ له‌ده‌ستی بات , هه‌ست و هۆشیاری و هه‌ست و جه‌سته هه‌ست و ده‌نگ هه‌ست ودونیا , هێزی دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو شتێ له هه‌موو كاتێكدا , له كاتی پرۆڤه , له‌ساتی نواندن و رۆڵ گێراندا , له ژیانی ئاسایی‌دا .
هێزی شیكاری ده‌روونی , گه‌ران به‌دوای شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی كاره‌كته‌ر و دۆزینه‌وه‌ی كۆنسێپتی تازه تیایدا و به‌رجه‌سته كردنی توانایی گۆرینی رواڵتی ده‌ركی و ناوه‌كی ,بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بتوانێت هه‌موو رۆڵێك به‌رجه‌سته بكات .
ئه‌كته‌ر ده‌بێت هه‌میشه له ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دا بێت جیاوازی بخولقێنێت , كار له‌داوی كار, رۆڵ له دوای رۆڵ ئه‌كته‌ر ده‌بێت هزرو جه‌سته‌یه‌كی چالاكی هه‌بێت و په‌روه‌رده‌شی كردبێت ,چونكه له‌و هزرو جه‌سته‌یه‌دا دینامیكیه‌تی خولقاندنی كاره‌كته‌ر دروست ده‌بێت .
ئه‌كته‌ر ده‌بێت به‌وه‌فا بێت بۆ رۆڵه‌كه‌ی له‌ساته‌كانی بینا كردن و ئیش كردن له‌گه‌ڵی دا , راست بكات له‌گه‌ڵی , ئه‌مه پیرۆزی تاقی كردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانه لای ئه‌كته‌ران , كه ده‌بێت له‌دڵی خۆیه‌وه به چێژه‌وه په‌خشی كات بۆ دڵی هه‌موان .
كارێكی تری سه‌ره‌كی ئه‌كته‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت بژی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا له‌به‌رده‌م كامێرا و له‌سه‌ر سته‌یج
ژیان له‌ناو رۆڵدا هاوته‌ریبی رووداو‌و , هاوسێ ی به‌خشینی ووزه‌یه به به‌رامبه‌ر , نه‌ك گه‌یاندنی رسته‌و جوڵه‌ی درووست كرواو .
واته ژیان له‌بارودۆخی رۆڵ دا ,په‌یوه‌ست بوون به رووداوه‌كانه‌وه به كۆی ره‌گه‌زه‌كانی ده‌وروبه‌ری له سینه‌ما و له شانۆ , رێك وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه , بوونی ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تردا جاڵجاڵۆكه‌یه
ئه‌كته‌ری زیندوو ده‌بێت بخه‌مڵێت له‌گه‌ڵ رۆڵكهی دا تا دوا سنوور ,دوا سنوریش به خه‌زێنه‌ی هه‌ست و هۆشیاری و ته‌كنیك و رۆشنبیری گشتی و ئه‌زموونی ژیان و ئاگاداری تایبه‌ت له‌رۆمان و هونه‌ره‌كانی نمایش و گۆرانی سه‌ما زۆر تایبه‌تمه‌ندی تر كه هه‌ر ئه‌كته‌رێك ده‌بێ خۆی بۆ خۆی بیان ناسێ .
هه‌موو ئه‌كته‌رێكی زیندوو ده‌بێت منداڵدانی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت بۆ خولقاندنی رۆڵ, مۆركی خۆی پێوه بێت , هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه پێوه‌ر بۆ ئه‌كته‌ری زیندوو و به‌رده‌وام و بههرهمهندیهكهی پێ ده‌پێورێ
ئه‌كته‌رو گه‌ریده‌یی له‌یه‌ك جودا ناكرێنه‌وه , ئه‌كته‌ر گه‌ریده‌یه , هی هه‌موو شتێ له ژیاندا , چونكه ئه‌كته‌ر پرۆژه‌ی وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی هه‌سته‌كانه له‌یه‌ك ساتدا.
ئه‌كته‌ری زیندوو ده‌بێت راهێنانی زۆر بكات له سه‌ر په‌یدا كردنی هێزی ئه‌فسوناوی (خه‌یاڵدان
به وێناكردن) چونكه ئه‌كته‌ری زیندوو ناتوانێ به‌ته‌نها بهههستهتایبهتهكانی خۆیه‌وه رۆڵ به‌رجه‌سته بكات ,پرۆسه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كان و هه‌سته‌كان له‌رێگه‌ی ته‌كنیك و راهێنانهوهو بههۆشیاریهكی به‌رز به هاوكاری ده‌رهێنه‌ر , كاری ئه‌كته‌ره زیندوه‌كانه
هیچ كاتێك ئه‌كته‌ر ناتوانێ زیندوو بێت له‌گه‌ڵ رۆڵێكدا له كارێكدا ئه‌گه‌ر ( ستراتیژی ) بیر له‌خۆی نه‌كاته‌وه له‌ناو روداوی چیرۆكه‌كاندا , به‌و مانایهوی ده‌بێت هێزی شیكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م رووداوی چیرۆكه‌كان و دیدی ده‌رهێنه‌رو سه‌رجه‌م ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كان هه‌بێت .
هه‌موو ئه‌مه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر رۆڵ دا, دۆزینه‌وه‌ی دیزاین و فۆرمی خۆت له رۆڵ دا
ئه‌كته‌ری زیندوو ده‌بێت باش بزانێت , راهێنان بۆ په‌روه‌رده‌ی ده‌نگ و جه‌سته‌ی , زۆر جیاوازه له راهێنان بۆ دروست كردنی دیزاین و فۆرمی كاره‌كته‌ر , چونكه زۆر به ساده‌یی كاری رۆژانه‌ی ئه‌كته‌ر راهێنانه بۆ پاراستنی ده‌نگ و جه‌سته‌ی , به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه راهێنانه بۆ رۆڵه جیاوازه‌كان , له‌ناو چیرۆكه جیاوازه‌كاندا , هه‌موو هۆشیاریه‌كی تازه‌ش به چیرۆك و رووداوی تازه , دهبیًَت بزوێنه‌ر بێ بۆ خولقاندنی دیزاین و فۆرمی تازه لای ئه‌كته‌ر .
با هه‌میشه‌ش بۆ ئه‌م پرسیاره بگه‌رێی ...( جیاوازی چیه له نێوان لاسایی كرنه‌وه – به‌رجه‌سته كردن – نواندن) ؟ ئایا منی ئه‌كته‌ر , منی كاره‌كته‌ر داگیر ئه‌كات , یا منی كاره‌كته‌ر منی ئه‌كته‌ر داگیر ئه‌كات ؟
من بۆ خۆم وه‌ڵامێكم لایه , ئێوه‌ش بگه‌رێن ؟
بكه ...بژی...له‌گه‌ڵ رۆڵدا ......بیرمه‌كه‌ره‌وه له‌خۆت له‌ساتی رۆڵ بینین‌دا.... بیركردنه‌وه پیشه‌ی ناو پرۆڤه‌یه نه‌ك ساتی نمایش , ئه‌كته‌ری زیندوو ئه‌مه فێر نه‌بێت كاره‌كه‌ی سه‌خت ده‌بێت , نازانێ یاری به‌هره‌مه‌ندی بكات له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كه‌ی , نازانێ گه‌مه‌ی هۆشیاری و شێتی بكات له‌گه‌ڵ جوڵه‌و دیالۆگ
نازانێ چۆن مه‌له بكات له‌گه‌ڵ ریتم و جوڵانی رووخسار‌و, وه‌ستان و بازدان و بێ ده‌نگی و توره‌بوون دا
چی درووست بكه‌م ؟ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م ؟ هه‌لقوڵاوی قوڵبونه‌وه‌یه له بیركردنه‌وه له پرۆڤه‌دا ,
بكه و بژی له‌گه‌ڵ رۆڵ دا له به‌رده‌م كامێرا‌و سه‌ر سته‌یج ساتی رۆڵ بینینه.
بزانه جیاوازی رێزمانهكانی ئاماده‌بوون له رووی ته‌كنیكیه‌وه له‌به‌رده‌م كامێرا ,جیاوازه به به‌راورد به شانۆ , به‌ڵام یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی هه‌ست , واته هه‌ست بنه‌ره‌تی دروست كردنی كاره‌كته‌ره له سینه‌ماو شانۆدا , ئه‌مه‌ش ئه‌زموون فێرت ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێ فێری نه‌پچران و به‌رده‌وامی بی له‌گه‌ڵ رۆڵ دا له‌سه‌ر شانۆ, وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئهبچرێت و ئه‌برێت به‌رامبه‌ر فریهم له سینه‌مادا.
له سینه‌مادا (ژست , مارك , به‌رده‌وامی هه‌ست , هه‌ست به ئیدیت , پاراستنی به‌رده‌وامی جوڵه,هه‌ست كردن به قه‌باره‌ی فریهم , هه‌ست بۆ كه‌ش , بۆ ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر , پاراستنی ئاستی ده‌نگی له‌گه‌ڵ بووم , خۆ خستنه به‌ر رروناكی ) رێزمانهكانتن , درووست وه‌ك پاراستنی به‌رده‌وامی ئه‌و ووزیهیی له‌نێوان نمایش بینه‌ر, ئه‌كته‌ر و بینه‌ردا هه‌یه له شانۆ .
ئه‌كته‌ری زیندوو هه‌رگیز رۆڵێك نابینێت خۆشی نه‌وێت (زۆرێك له ئه‌كته‌ره زیندوه‌كان زۆر جار دۆخی ژیان وایان لێ ده‌كات رۆلێك ببینن كه خۆشیان ناوێ , بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێك ببینن كه خۆشیان ئه‌وێ )
ده‌بێت رۆڵت خۆش بوێ , ئالوده‌ی بیت , به‌و شێهیه ده‌توانیت باشتر نه‌خشی نواندنه‌كه‌ت بكه‌یت و بینه‌ر باشتر بتبینێت , ئه‌كته‌ر نابێت وون بێت له بینه‌ر , ئه‌م ترسناكه.
بزانه ده‌بێت راهێنان بكه‌یت له‌سه‌ر په‌یدا كردنی (ئیلهام) , راهێنان كردن بۆ په‌یدا كردنی (ئیلهام) په‌یوه‌ندی به هۆشیاریه‌وه هه‌یه , (ئیلهام) وه‌ك زهرهبینه بۆ ئه‌كته‌ر , بارودۆخی كاره‌كته‌ر گه‌وره‌تر ئه‌كات له‌به‌ر چاوی ئه‌كته‌ر .
بیرت ئه‌چێت , ئه‌كته‌ر ده‌نگ و كۆی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت, په‌روه‌رده‌یان كه و بیان پارێزه , بۆ هه‌موو ئه‌كته‌رێك كه ده‌یه‌وێت هه‌میشه زیندوو بێت .
هه‌موو قوتابخانه‌كانی نواندن بزانه, كارێكی زۆر باشه
به‌لام هه‌رگیز (ستانسلافسكی) ت بیر نه‌چێت
ئه‌كته‌ری زیندودهبێت باش تێكست و چیرۆك و شانۆنامه بخوێنێته‌وه , بۆ ئه‌م ده‌بێت باش ئاگای له ئه‌ده‌ب بێت و گه‌نجینه‌ی كاره‌كته‌ری هه‌ڵگیراو له زه‌ین و خه‌یاڵیدا دروست بكات.
بزانه كه زۆر خراپه بۆت رۆڵ جوان ببینیت له‌كارێكدا كه دژی حه‌قیقه‌ته
زۆریش خراپه كه ناشرین رۆڵ ببینیت له‌كارێكدا كه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ته.
ئه‌كته‌ری زیندوو جوانی و حه‌قیقه‌ت پێكه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات.
نواندن هونه‌ری وه‌ستانه و بێ ده‌نگیه بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستی و بێ ده‌نگ بیت.
بیریشت نه‌چێ نواندن راهێنانی به‌رده‌وامه , هه‌ر ئه‌مه‌شه وات لێده‌كات ژیانی ئه‌كته‌ر بژیت.
شوان عه‌توف