کۆمەڵایەتی
دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ كات ئه‌م خالاَنه‌ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ت كۆتان ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كات زۆر شت ده‌گۆرێت له‌ ژیان، به‌تایبه‌ت له‌رووی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌ و سه‌ره‌تا زۆر شت جیاوازه‌ له‌ قۆناغه‌كانی دواتر و هه‌ردوو هاوسه‌ر زۆر بنه‌ما و یاسای ژیان هه‌یه‌ یان سیفاتی یه‌كدی هه‌یه‌ كه‌ به‌ تێپه‌ڕینی كات  ئاشنای ده‌بن و باشتر تێده‌گه‌ن  له‌یه‌ك وه‌ك:

*زمانی تایبه‌ت، واته‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان شێوازی گفتوگۆی نێوانتان ده‌گۆرێت و ره‌نگه‌ كه‌سانی دیكه‌ له‌و زمانه‌تان تێنه‌گات.
*شه‌رم، به‌شێكه‌ له‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری تا چه‌ند ساڵیكێش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ئه‌م شه‌رمه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و به‌ته‌واوی نامێنێت.
*هێنده‌ له‌ ناخی یه‌كدی تێده‌گه‌ن كاتێك یه‌كێكیان قسه‌كانی بۆ ته‌واو ناكرێت ئه‌و دیكه‌ خێرا بۆی ته‌واو ده‌كات.
*به‌پێی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان هاوسه‌ران پاش ته‌مه‌نێك له‌ به‌سه‌ربردنی ژیان، شێوه‌یان نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ یه‌كدی، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماسولكه‌كانی روخسار
*ته‌نها خۆیان له‌ هه‌ندێك وشه‌ تێده‌گه‌ن و پێكه‌نینیان دێت، به‌ڵام كه‌سی دیكه‌ له‌و چیرۆكانه‌ تێناگات.
209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/22/2021 12:18:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ