كیم له‌دادگا داوایه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ته‌له‌فیزیۆنی كیم كارداشیان پاش نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ پێكه‌وه ژیان، دواجار به فه‌رمی له دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ی له كانییه وێستی هاوسه‌ری كرد، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا داوایه‌كی هه‌بوو.
كیم كارداشیانی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌گه‌ڵ كانییه وێست له دوو ماڵی جودا ده‌ژین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌رگیریان نه‌ماوه، به‌ڵام به‌پێی نوێترین زانیاری كیم به فه‌رمی دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌ی بردووه‌ته دادگا.
كیم له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا داوای ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان به هاوبه‌شی له ئه‌ستۆی هه‌ردوولا بێت، به‌ڵام تا ئێستا كانییه وێست هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
له ساڵی 2014 كانییه وێست و كیم له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا له ئیتاڵیا ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا، ئێستا خاوه‌نی چوار منداڵن له ته‌مه‌نی جیاواز.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كیم بۆیه بڕیار جیابوونه‌وه‌كه‌ی له دادگا دواخستووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كانی بووه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كیم پارێزگاری له‌ناوی خێزانه‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ ناوی كانییه وێست، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی براندێكی بازرگانی له ژێر ناوی هه‌ردووكیان به ناونیشانی kkw، ئه‌گه‌ر بیگۆڕن بڕێك پاره‌ی زۆری ده‌وێت.
له ماوه‌ی رابردوودا دوای خۆ كاندید كردنی كانییه وێست بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی نێوانیان تێكچوو.
|