دوو مناڵ گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی تریش برینداربوون
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەمشەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای هەولێر دوو مناڵ گیانیا لە دەستداو 5 کەسیش بریندار بوون ، تەواوی قوربانیەکان یەک خانەوەدەن .
فازڵ حاجی ، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند :" ئەمشەوی ڕابردوو کاتژمێر 12ی شەو ئوتومبیلێکی جۆری( شۆفرلێت ) ی تایبەت لەسەر ڕێگای شەقامی هەولێر خەبات لەپشت ڕێگای 120مەتری بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام چو وەخۆی کێشا بەدوو بەستونێکی کارەبا و درەختەکانی جوانکاری ناوەندی شەقامەکە لەگەڵ پەڕینەوە بۆسایدی هاتن بۆهەولێر وپاش کەمێک ڕۆیشتن جارێکی تر بەسەر دورگەی ناوەند کەوتەوە ئینجا وەستا بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکەش دوو منداڵ کەسەرنشین بون گیانیان لەدەستدا " .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا " هەر لەم ڕووداوەدا ( 5 )کەسی تریش برینداربون کە قوربانیەکان (دایک و باوک وخوشک وبرا )ی یەکتر بوون هاوکات وزیانێکی زۆری مادیش بەهۆی ئەم ڕووداوەوە کەوتەوە ، هەروەها وتەبێژی هاتوچۆ باسی لەوەش کردووە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و خێرای زۆرەوە بووە " .
|