بەوێنە : 8 هاوڵاتی بریندار بوون
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا کە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 8 هاوڵاتی بریندار بوون .
عەلی عبدوڵا ،،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین پێ ی ڕاگەیاندین " کات ژمێر 6 ی ئێوارە ڕابردوو لە ڕوداوێکی هاتووچۆ دا کە لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی شکارتەو ناحیەی بالیسان بەرامبەر گوندی وەرێ ڕوویدا ، کە دوو ئۆتومبێلی جۆری (تۆیۆتا پیک ٱب و BMW ) پێکیان دادابوو ( 5 ) پێنج هاوڵاتی برینداربون ، هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە پابەند نەبونی شۆفێرانبەیاساوڕێنماییەکانی هاتووچۆ ، خێرای ڕێگە پێنەدراو.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا " لە ڕووداوێکی تری هاوشێوەدا ئەمشەوی کاتژمێر 11 ی شەوی ڕابردوو ، لەسەر ڕێگای گشتی غاباتی ڕانیە بەرامبەر نەمام گەی شازاد صائیب لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری( تویۆتا کامری ) ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا ، کە بەو هۆیەوە ( 3 ) کەس کە هەردوو شوفێرەکەو سەرنشینێک بریندار بوو ، لەئەنجامی ڕووداوەکە زیانی ماددی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەتوە هاوکات ستونێکی کارەبای و دیواری ڕاگری تەنیشت شەقامەکەش زیانیان بەرکەوتوە ".
وتەبێژی هاتوچۆ " هۆکاری ڕوودانی هەردوو ڕوداوەکەی گەڕاندەوە بۆ پابەند نەبونی شۆفێران بەیاساکانی هاتووچۆ ، خێرای و زۆر تیژڕەوی "
|