تەندروستی
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی‌ گۆشتی‌ سوور و سپی‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ گۆشتی‌ سووری‌ نێو به‌فرگر لێ‌ ده‌نێین ، به‌گشتی‌ گۆشتی‌ سووری‌ به‌ستوو یان مریشكی‌ به‌ستوو ده‌بێت له‌نێو ئاوی‌ ساردا دابنرێت له‌جیاتی‌ ئاوی‌ گه‌رم ، چونكه‌ ئاوی‌ سارد زووتر ده‌یكاته‌وه‌ .

*پاش ئه‌وه‌ی‌ گۆشته‌كه‌ت له‌نێو ئاوی‌ ساردا دانا ، خوێ‌ ی‌ به‌سه‌ردا بكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ خێرا تواندنه‌وه‌ی‌ .
*بۆ كوڵاندنی گۆشتی سوور هیچ كات زوو خوێی تێ مه‌كه‌ چونكه‌ گۆشته‌كه‌ دره‌نگتر ده‌كوڵێت و جیڕ ده‌بێته‌وه‌ و كاتێ‌ زانیت به‌باشی كوڵاوه‌ له‌كۆتایی دا خوێی تێ بكه‌  و ده‌ خوله‌ك بۆ پانزده‌ خوله‌ك پێوه‌ی‌ بكوڵێنه‌ .
*بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتی‌ سوور  زووتر بكوڵێت كه‌وچكێكی ئیستیل بخه‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌  له‌گه‌ڵ گۆشته‌كه‌ زووتر ده‌كوڵێت.
*بۆ گۆشتی مریشك هه‌ر كه‌ خسته‌ سه‌رئاگر خوێی تێبكه‌ جوانتر ده‌كوڵێت و به‌ تامتر ده‌بێت.
*هیچ كات گۆشت كه‌ به‌ستی دوو جار خاوی مه‌كه‌ره‌وه‌و مه‌یكه‌ره‌وه‌ ناو فرێزه‌ر  چونكه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی‌ ده‌گه‌یه‌نێت .
260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2021 11:14:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ