هەواڵ
دەبێت شەش ساڵ زیندانی بکرێن
 ئاڕاستە

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەنوسینێکدا دەڵێت،سزادانی سەرجەم خەڵکی کوردستان بەشەش زیندانیکردن.،دەبێ سەرجەم سەرکردەو کادیرو میدیاکاری حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بەشەش ساڵ زیندانی سزابدرێن!!. 

ئەوسەرکردەیەیی یەکێتی دەڵێت..ئەگەر بەپێی پێوەری دادگای هەولێر بێت کەهەرکەسێک تەنها لەسەر رەخنەو ڕای جیاوازو بانگەشەکردن بۆ خۆپیشاندان  بەشەش ساڵ زیندانی سزابدرێت، ئەوا دەبێ  سەرجەم بەرپرس و کادیرو میدیاکاری ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات هەرهەموویان بەشەش ساڵ زیندانی سزابدرێن ،چونکە هەردوولایەن دەستی تۆمەت و رەخنە بۆ یەکتر درێژ دەکەن، هەروەک دەبێ    سەرجەم فەرمانبەرانیش بەشەش ساڵ زیندانی سزابدرێن چونکە هەموو فەرمانبەران رەخنەیان هەیە لە دواکەوتن و لێ بڕینی موچەکانیان!! .
1078 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2021 11:06:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ