کۆمەڵایەتی
هاوسه‌ران ..یادی‌ ئه‌م ڕۆژه‌ بكه‌نه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
رۆژی خۆشه‌ویستی ، رۆژێكی تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشه‌ویست یان هاوبه‌شی ژیانیان هه‌یه‌ و هه‌ندێك له‌و رۆژه‌دا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێشوازی لێبكه‌ن و هه‌ندێكیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌ بڕوایان به‌و رۆژه‌ نه‌بێت یادی نه‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌واته‌ تۆ چۆن پێشوازی له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی 14ی 2 ده‌كه‌یت؟

*رۆژی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مووان نییه‌، ره‌نگه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بایه‌خی پێنه‌دات، به‌ڵام ده‌كرێت تۆ رۆژێكی جیاواز دروستبكه‌یت و له‌ رۆتین دووربكه‌ویته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجارت بێت له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیتیدا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانت بژیت.

*ئه‌و رۆژه‌ له‌ یادمه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانت یادیبكه‌ره‌وه‌، بۆ نمونه‌ خوانێكی رۆمانسی و تایبه‌ت ئاماده‌بكه‌ یان بچن بۆ سینه‌ما، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پێكه‌وه‌ ئاسووده‌بن.

*پێویست ناكات دیاریه‌كی زۆر گرانبه‌ها و جیاوازی پێشكه‌ش بكه‌یت، ده‌كرێت ده‌ستڕه‌نگینی خۆت بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دڵخۆش بكه‌یت..

*بێگومان هه‌موو كه‌سێك به‌ كێشه‌ و كاره‌كانی رۆژه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ته‌رخان بكه‌یت بۆ هاوبه‌شی ژیانت هیچ ناگۆڕێت، جگه‌له‌وه‌ی دڵخۆشی ده‌كه‌یت و خۆشت پشوو ده‌ده‌یت.

*له‌م رۆژه‌دا به‌ گشتی هه‌موو شوێنه‌كان قه‌ره‌باڵغن به‌تایبه‌ت رێستۆرانت و قاوه‌خانه‌كان، به‌ڵام ده‌كرێت تۆ و  هاوسه‌ره‌كه‌ت دوور له‌ ژاوه‌ژاو له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و یاده‌ بكه‌نه‌وه‌.

*مه‌رج نییه‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی دابونه‌ریته‌ باوه‌كه‌ به‌ڕێبكه‌یت، ده‌كرێت تۆ داهێنان بكه‌یت له‌ دیاریه‌كه‌ت، یان خواردنه‌كه‌ت یان شوێنی بۆنه‌كه‌ت.
123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/14/2021 10:17:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ