وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند
ئاڕاسته:چاوان حسام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگهیاندله كاتژمێر ٨ ی شه‌و تا ٥ ی به‌یانی .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاڕاسته كه‌وتووه رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریانداوه، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت و له (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) ده‌ستپێده‌كات تا (8)ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕونیشكراوه‌ته‌وه:رۆژانی دووشه‌ممه، سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له كاتژمێر (8)ی شه‌و تا (5)ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كو هۆڵی بۆنه‌كان و مزگه‌وت و مۆڵ و بازاڕه‌كان داده‌خرێن، تا (8)ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: له كاتژمێری (8)ی شه‌وه‌وه تا (5)ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رێكاره‌كانی تووندتر كرده‌وه و هه‌فتانه (3)ی رۆژی له‌دوای یه‌كدا كرده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری.
|