کۆمەڵایەتی
بۆ ژیانێكی‌ باشتر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان پێده‌چێت ژیانمان به‌دڵمان نه‌بێت یاخود چێژی‌ لێوه‌رنه‌گرین یاخود هه‌ست ده‌كه‌یت هیچ كوچه‌یه‌كی‌ خۆش به‌ختی‌ تێدا نه‌دۆزیته‌وه‌ ، به‌لاَم سه‌رباری‌ ئه‌مانه‌ش نابێت بێ‌ هیوا بیت له‌ ژیان هێشتا كات زۆری‌ ماوه‌ و هیچ شتێك ناتوانێت ژیانت ڕاگرێت .


ده‌توانی‌ به‌مانه‌ ژیانت باشتر بكه‌یت :-


*ناسینی هه‌ر مرۆڤێك هه‌ر تاكێك خراپ بێت یان باش، گۆڕانكاریه‌ بۆ ژیانی تۆ ره‌نگه‌ ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ بێت یان ده‌رگایه‌ك بۆ بكاته‌وه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنێیت، پێویسته‌ بزانیت چۆن ئه‌زموونی لێ فێرده‌بیت.
*هه‌میشه‌ راستگۆبه‌ له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر خه‌ون و ئامانجه‌كانت و توانا و هه‌وڵدانی ده‌وێت.
*كاتێك به‌ راده‌یه‌كی زیاد له‌ پێویست بیر له‌ بابه‌تێك ده‌كه‌یته‌وه‌ و په‌ستانی بۆ دروست ده‌بێت، پێویسته‌ له‌ خۆت بپرسیت ئایا پێویست ده‌كات ئه‌و قورساییه‌ بخه‌یته‌ سه‌ر دڵ و ده‌روونت، ئایا ئه‌و بابه‌ته‌ دڵخۆشت ده‌كات یان دڵ ته‌نگ.
*دڵخۆشی وئاسووده‌یی په‌یوه‌سته‌ به‌ هێزی خۆته‌وه‌ و تواناكانت و بیركردنه‌وه‌كانت هه‌رگیز په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ هیچ كه‌سێك یان شتێكی تایبه‌ته‌وه‌.
*هیچ كه‌سێكی به‌ته‌واوی كامڵ نییه‌ و هه‌مووان عه‌یبێكمان هه‌یه‌، كه‌واته‌ خۆت قبوڵ بكه‌ وه‌ك كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆت.
142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/9/2021 12:01:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ