شه‌وان خۆت ده‌شۆیت ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
شه‌وانه قژت ده‌شۆیت ؟ پێویسته ئاشنا بین به‌وه‌ی شه‌وان پێش نوستن تا چه‌ند ته‌ندروسته قژت بشۆیت ، یاخود به‌قژی ته‌ڕه‌وه بخه‌ویت چی زیانێكت پێ ده‌گات .
له‌م بابه‌ته‌دا به گرنگترین ئه‌و هۆكارانهتان ئاشنا ده‌كه‌ین وات لێده‌كات به‌ر له خه‌وتن قژت نه‌شۆیت:-
*خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه واده‌كات زیاتر بئاڵۆسكێت و دواتر به قورسی شانه ده‌كرێت و وه‌رینی زیاتر ده‌بێت.
*ده‌كرێت ببێته هۆی دروستبوونی كه‌ڕووه‌كان و گه‌شه‌كردنیان له پێستی سه‌ردا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروستبوونی كڕێش زیاتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی پێستی سه‌ر و وه‌رینی قژ.
*خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه گرێ له قژدا دروست ده‌كات.
*. لاوازبوونی تاڵه‌كانی قژ و سووتان و شكانی سه‌رتاڵه‌كانی زیاتر ده‌كات .
*سه‌رباری ئه‌مانه‌ش شه‌وان قژه ته‌ڕه‌كه‌ت هۆكارێكه بۆ ڕه‌ق بوونی مل و شانت و بوونی ئازار له‌ناو شاندا
|