زانست
ئالووده‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بویت..سنورێك بۆ خۆت دابنێ‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
مۆبایل، یه‌كێكه‌ له‌ ئامێره‌ پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ ، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ به‌كارهێنانی زیان به‌ هه‌موو لایه‌نێكی ژیانت ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا وای‌ لێ‌ هاتووه‌ هه‌موو ئه‌ركه‌كانت به‌ مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێ‌ ده‌كه‌یت .

چۆن ده‌زانیت ئالووده‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بویت ؟

*بۆ هه‌موو چالاكیه‌ك رۆیشتن به‌ رێگادا یان كاره‌كه‌ت له‌ جێگادا بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ده‌بێت به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و چاوت له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت لانابه‌یت.
*خێرا خێرا سه‌یرێكی مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر سه‌رقاڵیش بیت و ده‌بێت بزانیت چی ده‌گوزه‌رێت له‌ سۆشیال میدیا له‌ كاتێكدا گرنگ نییه‌ بۆت .
*هه‌میشه‌ ترست هه‌یه‌له‌ په‌یوه‌ندی یان ئیمه‌یڵ و نامه‌یه‌كت بۆ بێت، به‌ڵام تۆ ئاگادارنه‌بیت.
*كاتێك ده‌چیته‌ بۆنه‌یه‌ك یان گه‌شت و گه‌ڕان، هێنده‌ی به‌ مۆبایل و سناپ و وێنه‌ سه‌رقاڵی هێنده‌ چێژ له‌ شوێنه‌كه‌ نابینیت.
* له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌ت داده‌نیشیت، له‌بری گفتوگۆ و قسه‌ی خۆش، مۆبایله‌كه‌ت به‌رده‌وام به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.
*به‌یانیان كاتێك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، یه‌كه‌م هه‌نگاو سه‌یری مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، هاوكات به‌رله‌ خه‌وتن به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ تا دوا ساتی خه‌وتن.
*مۆبایله‌كه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ی بیخه‌یته‌ گیرفان یان جانتاكه‌ت، ته‌نانه‌ت بۆ ته‌والێت و گه‌رماویش پێته‌.
142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/6/2021 12:39:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ