هونەر
نه‌یهێشت هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ بنێت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خنكاندی‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زینه‌ كه‌نجۆی، نمایشكارێكی به‌ناوبانگی لوبنان بوو له‌ هه‌مانكاتدا كاندیدی پێشووی شاجوانی له‌شولار بوو له‌ میسر، له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش خاوه‌نی بینه‌ر و هه‌وادارێكی زۆر بوو، به‌رله‌ خنكاندنی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دواین گرته‌ ڤیدیۆیدا ده‌ڵێت "هه‌نگاوێكی نوێ و ده‌سپێكێكی تازه‌" چاوه‌روان بن.

زینه‌ ته‌نها شه‌ش مانگ دوای هاوسه‌رگیری له‌ ماوه‌ی رابردوودا سكاڵای دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردووه‌، به‌ تۆمه‌تی توندوتیژی و به‌ نیازیش بووه‌ جیابێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندیه‌ بهێنێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان هاوسه‌ره‌كه‌ی زینه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ناوچه‌ی عه‌ین موریسه‌ له‌ لوبنان خنكاندوویه‌تی و دواتر هه‌ڵاتووه‌، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیس و دادوه‌ری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.
836 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/2/2021 11:21:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ