سلێمانی ... ئارایشتگای تولیپ داده‌خرێت
ئاڕاستە
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌بونی مۆڵه‌تی تاتۆ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای تولیپ داده‌خات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌یان خستوه‌ته رو: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌كه ئارایشتگای تولیپ له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی داده‌خات.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بهوهكردوه: ئارایشتگای تولیپ، تاتۆی بۆ خانمان به‌بێ مۆڵه‌ت كردوه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگاكه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كاری دروستكردنی تاتۆ بۆ خانمان ده‌كات خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و مۆڵه‌تی كاركردنی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كانیاندا ده‌گرێت و شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه.
|