نیگەرانیەكان نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
ئاڕاستە
113 په‌رله‌مانتاری عێراق به فه‌رمی داواكارن نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبكرێتهوه و هه‌ر 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت
له یاداشتێكدا كه سێ ڕۆژ به‌ر له ئێستا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كراوه و له‌لایه‌ن عه‌ممار توعمهی سه‌رۆكی لیستی حیزبی فهزیلهوه ئیمزای بۆ كۆكراوه‌ته‌وه، 113 په‌رله‌مانتار داواكارن نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داواكارن به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی كه‌مبكرێته‌وه بۆ 1.300 دینار.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆتایی ساڵی رابردوو بانكی ناوه‌ندی به‌های هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزكرده‌وه بۆ 145 هه‌زار دیناری عێراقی، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی شه‌قامی عێراقی لێكهوتهوه و نرخی پێدوایستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی به‌رزكرده‌وه.
|