هەواڵ
بڕیاره‌ دەرگای قوتابخانەكان زوتر لەوادەی خۆی بكرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ، هەوڵدەدەین دەرگای قوتابخانەكان زوتر لەوادەی دیاریكراوی خۆی بكەینەوە و داوامانكردووە ژوورێكی ئۆپەراسیۆن پێكبهێنرێت .

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە ژوورێكی ئۆپەراسیۆن پێكبهێنرێت و دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی پەروەردە بكرێت .

وتیشی؛ هەوڵێك هەیە بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان پێش وادەی دیاری كراوی خۆی كە 1/3 یه‌، ئەو هەوڵەش بە هەماهەنگی نێوان وزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەیە، بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە پێویستەكان .

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكر؛ لە 13-1-2021 خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێكردەوە، وهیچ كاریگەرییەكی لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا نەبووە و هیچ ئاماژەیەك نییە دەریبخات كە ژمارەی تووشبووان زیاد بكات.

140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/27/2021 12:08:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ