لە سبەینێوە نەشتەر گەرییەکان لەم نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێنەوە
ئاراسته:جهعفهر حسێن
لەدوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە نەخۆشخانەی شۆڕش، لە سبەینێوە دەوام ئاسای دەبێتەوە و نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دەدرێنەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە 'ئاڕاستە' دکتۆر چالاک قادر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی ووتی :"یٔاگاداری ھەموولایەک دەکەین کە روداوێکی یٔاگر کەوتنەوەی بچوک لە ژوری پشودانی کارمەندانی ھۆلی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆرش ڕووی دا بە سوپاسەوە کارمەندانی یٔاگر کوژینەوە یٔەفەسەری یٔێشکگرو پێشمەرگەکان کارمەندانی نەخۆشخانە زووفریای روداوەکەکەوتن و کۆنترۆلیان کرد"
وتیشی:" ھۆلەکانی نەشتەرگەری سەلامەتن لە ھەفتەی داھاتووشەوە نەشتەرگەری و دەوامی یٔاسایی دەست پێ دەکاتەوە لە نەخۆشخانەکە".
|