هەواڵ
كاتی‌ گه‌شتنی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنا بۆ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەپـێی تەندروستی عێراق لە كۆتایی مانگی سێ ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست دەبێت و لە ئێستادا هەرێمی كوردستان ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەنزمبوونەوەدایە حاڵەتە مەترسیدارەكان و گیان لەده‌ستدانیش بەهۆی كۆرۆناوە بەڕێژەیەی باش كەمیكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەكەم بەتەواوەتی كات و ڕۆژی هاتنی ڤاكسینەكە (ڤاكسینی دژ بەڤایرەسی كۆرۆنا) بۆ عێراق دیاری نەكراوە،بەڵام بەپێی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی كەهەمانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ ئەوان دووپاتیدەكەنەوە كە لەكۆتاییەكانی مانگی سێ ڤاكسینەكە بەردەست دەبێت."

ووتیشی:" وەك دەزانرێت حكومەتی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی هەیە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر بۆ دابینكردنی ڤاكسین، بەپێی گرێبەستەكە نزیكەی شانزە ملیۆن پێكوتە بەشی عێراقە، لەقۆناغی یەكەم ملیونێك و پێنج سەد هەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە عێراق، لەو ڕێژەیەش بەدڵنیای پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە ئەوكاتەی كەدەگاتە عێراق، سەبارەت بەڕێژەكەش لەكاتی خۆیدا دیاریدەكرێت بەڵام مەجالی تێدانیە پشكی هەرێمی كوردستان پارێزراوە لەبابەتی هاتنی ڤاكسین ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش خۆی ئاگاداری ئەم بابەتەیە."

103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/27/2021 10:37:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ