هەمەڕەنگ
لەکاتی دروستبوونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەی باشە ؟؟
 ئاڕاستە
 د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج چەندین ڕێنمایی بڵاوکردەوە.


 ١- پێویستە پێش ھەموو شتێک خۆت گەرمبکەیتەوە ، دەتوانیت حەمامێکی گەرم بکەیت یاخود شاوەرێکی گەرم ، یان ئەگەر ساونا بەردەست بێت . ھەر نەبوو دەتوانیت پاکی گەرم یان جەوەنەی گەرم بەکاربێنیت .  

٢- دەتوانیت مەساج بکەیت بۆ شوێنی ئازارەکە ، بە شێوەیەکی بازنەی . 

 ٣- دەتوانیت ئەو کرێمانە بەکاربێنیت کە گەرمکەرەوەن ، بۆ نموونە کرێمی بیبەری توونی سوور ، کە ماددەی کاپسەسینی تیادایە ، یاخود زەیتی زەنجەفیل ، جێلی گوڵە ئەرنێکا ، ئەمانە ھەمووی ئازار کەمدەکەنەوە .  

٤- دەتوانیت دەرمانی ئازارشکێن و ماسولکە خاوکەرەوە بەکاربێنیت . 

 ٥- لەکاتی ئازاری زۆردا ، کە بەئازار شکێن کۆنتڕۆڵ نابێت ، دەتوانیت دەرزی ئاژەنین و ئامێری شۆک وەیڤ یان تێنس بەکاربھێنرێت بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار لەلەشدا . 

 ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی .
182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2021 12:50:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ