جوانترین كچی جیهان ..له‌خێزانێكی دیندارم
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نمایشكاری جلوبه‌رگ یائیل شیلبیا، كه به جوانترین كچی جیهان ناوبراوه، كچێكی یه‌هودییه وبه ئه‌سڵ تونسییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "روسیا توده‌ی" ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه ناوی له لیستی " TC Candler"دا ، هاتووه كه ١٠٠ جوانترین رووخساری له جیهاندا كۆكردووه‌ته‌وه.
یائیل ده‌ڵێت: "شۆكبووم به‌و هه‌واڵه، له‌ڕاستیدا نه‌مده‌زانی كه به‌شداریم كردووه له‌و كێبڕكێیه‌دا
ئه‌مه شتێكی خۆش و دڵڕفێنه، نازانم بۆ منیان هه‌ڵبژاردووه، جوانی شتێكی تایبه‌ته و هه‌موو ژنێك جوانی خۆی هه‌یه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه دوای به‌ناوبانگبوونی چه‌ندین نامه‌ی ، جوان و دڵڕفێنی پێگه‌یشتووه.
له‌باره‌ی خێزانهكهشییهوه ده‌ڵێت : "من له شارێكی بچوك له باكوری ئیسرائیل له خێزانێكی دیندار له‌دایك بووم، چوار خوشك و دوو برام هه‌یه، و خێزانێكی گه‌وره‌شمان هه‌یه له تونس ".
|