هەمەڕەنگ
ده‌رمان وه‌رمه‌گره‌ بۆ سه‌رمابوون به‌ڵكو به‌مه‌ چاكده‌بیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌شوهه‌وا كه‌سانێكی زۆر به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و به‌ركه‌وتن به‌ هه‌وای سارد تووشی سه‌رمابوون ده‌بن و ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست به‌ ئازاری ماسولكه‌كانیان و لاوازیی بكه‌ن.

بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون پێویست ناكات ده‌رمان وه‌رگرین به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ ده‌توانن چه‌ند خواردنێك بخۆین كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری و كه‌مبوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانی سه‌رمابوون.
باشترین خواردن وخواردنه‌وه‌ بۆ سه‌رمابوون:-
*سوپی مریشك به‌ گه‌رمی، هه‌وكردنی قوڕگ ناهێڵێت و سیستمی به‌رگری به‌هێزده‌كات.
* گوێزه‌ر و ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین A، وه‌ك په‌تاته‌ی شیرین و كوله‌كه‌ی‌ زه‌رده‌ و سپێناخ و كه‌له‌رم.
*چای سه‌وز به‌ ساردی، سیستمی به‌رگری به‌هێزده‌كات و ئاستی دژه‌ ئۆكسیده‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌.
* سیر یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ سه‌رمابوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری.
* بلوبێری دژه‌ئۆكسیدی زۆری تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵامه‌ت رزگارت ده‌كات.
* خواردنه‌وه‌ گیاییه‌كان هه‌وكردنه‌كانی قوڕگ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ و كۆكه‌ ناهێڵن له‌وانه‌ش چای به‌یبوون.
* میوه‌ ترشه‌كان ڤیتامین سی بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كه‌ن، وه‌ك پرته‌قاڵ و لاله‌نگی و سندی.
*شیر و خواردنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ ڤیتامین D وه‌ك ماست و په‌نییره‌مه‌نییه‌كان.
303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2021 12:45:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ