پێشكه‌شكاره به‌ناوبانگه‌كه كۆچی دوایی كرد
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن كۆچی دوایی پێشكه‌شكاری ناسراوی ئه‌مریكی لاری كینگی راگه‌یاند له ته‌مه‌نی 87 ساڵی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لاری كینگ، له دایكبووی ساڵی 1933 له تۆڕی سی ئێن ئێن وه‌ك پێشكه‌شكار له ساڵی 1985 ده‌ستی به پێشكه‌شكاری كردووه له پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌ناوی "larry king live" تا ساڵی 2010 به‌رده‌وام بووه، پڕ بینه‌رترین پرۆگرام بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
لاری له ساڵی 1987 تووشی سه‌كته‌ی دڵ ده‌بێت، پاشان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، له 2019 دووباره سه‌كته‌ی دڵ لێیده‌دا و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام دواجار تووشی كۆرۆنا ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات له لۆس ئه‌نجلۆس.
|