هه‌ر تاكێك له ئێمه كۆمه‌ڵێك نهێنی ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، ڕه‌نگه ئه‌و نهێنییه‌ت ڕابردوو یاخود داهاتووت بێت ، زۆربه‌مان گوێ ناده‌ین به نهێنییه‌كانی خۆمان كه زۆرجار لای هاوڕێ و دۆست و خزمان باسی ده‌كه‌ین ، بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه كۆمه‌ڵێك له‌و نهێنیانه‌ی تۆ ببێته خاڵی لاوازت.
له‌خواره‌وه باس له‌چه‌ند نهێنییه‌كی ژیان ده‌كه‌ین كه‌پێویست ناكات لای هیچ كه‌س بیدركێنیت :-
*كێشه خێزانییه‌كانت : پێویست ناكات هیچ كه‌سێك به‌كێشه‌ی نێو خێزانت بزانێت ،چونكه هه‌تا له‌نێو خۆتاندا بێت باشتره بۆ چاره‌سه‌ركردن.
*كاره باشه‌كانت : زۆربه‌مان ڕۆژنه كاری باش ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، یاخود هاوكاری یه‌كێك ده‌كه‌ین ،ئه‌مه پێویست ناكات هیچ كه‌س به‌م كارانه‌ت بزانێت .
*داهاته‌كه‌ت : هیچ كه‌س به‌شایسته‌ی ئه‌وه مه‌زانه كه داهاتی تۆ بزانێت.
*ئامانجه‌كانی داهاتوو: هه‌وڵ بده كه‌سه نزیكه‌كانیشت ئاگاداری ئامانجی ژیانت نه‌بن.
*ناخۆشییه‌كانی ڕابردوو: پێویست ناكات هیچ كه‌س ئاگاداری راِبردووی تۆ بێت .