هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ خشته‌ی‌ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ڕگه‌یاند
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم و چەند شوێنێكی دیكە دابەش بكرێت.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆ دوو شەممەوە ٢٠٢١/١/٢٥ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش بكرێت: وەزارەتی ناوخۆ هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسی.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/٢٦ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی پەروەردە ئەنجومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٧ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەی كەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی داد وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەنجوومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەسپاكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەزگای گشتی كاروباری مین .

ڕۆژی پێنجشەممه ٢٠٢١/١/٢٨ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی كارەبا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی پەرلەمان خانەنشینانی پێشمەرگە.

ڕۆژی هەینی ٢٠٢١/١/٢٩ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.
1186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2021 9:09:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ