سه‌رئێشه یه‌كێكه له كێشه ته‌ندروستییه باوه‌كان كه زۆربه‌مان ڕۆژانه دووچارى ده‌بینه‌وه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین ، به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى زستاندا ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده توشى سه‌رئێشه ببیته‌وه كه‌به‌ته‌واوى بێزاربیت له‌هه‌موو شتێك.
باشترین چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان خۆت له‌ماڵه‌وه ده‌توانیت ئاماده‌ى بكه‌یت و ڕزگارت كات له‌سه‌رئێشه:-
*زه‌نجه‌بیل: یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان ، تواناى دژه ئۆكسانى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژى هه‌موو جۆره هه‌وكردنێكه ، هه‌ربۆیه زه‌نجه‌بیل بهاڕه پاشان تێكه‌ڵى كوپێك ئاو و لیمۆى بكه ڕۆژانه دووجار كوپێكى بچووكى لێ بخۆره‌وه .
*بیبه‌رى تون: باشترینه بۆ هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌ك ، ئه‌ویش به‌هۆى تونییهكهیهوه ده‌توانیت ڕۆژانه بیبه‌رى تون به‌ژه‌مه خۆراكییهكهتهوه بخۆیت یان تێكه‌ڵى هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كى بكه‌یت كه‌خۆت ئاره‌زووى ده‌كه‌یت .
*دارچینى: ده‌تپارێزێت له‌توش بوونت به‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ، چونكه تواناى كردارى دژهئۆكسانى هه‌یه و دژى هه‌وكردنه ه‌توانین كه‌وچكێك دارچینى تێكه‌ڵى كوپێك ئاوى شلهتێنى بكه‌یت یان كوپێك شیر پاشان بیخۆیته‌وه.
*سیر: چاره‌سه‌رى سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت و سه‌رئێشه‌یه ، سێ ده‌نك سیرى بچووك تێكه‌ڵى دوو كه‌وچكى بچووك هه‌نگوین و كه‌وچكێكى گه‌وره ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵیان بكه پاشان بیخۆره‌وه ،ئه‌و هه‌نگوین و لیمۆیه ڕێگرى ده‌كه‌ن له بۆنى سیره‌كه.
*زه‌رده‌چه‌وه : چاره‌سه‌رێكى خێرایه ، كه‌وچكێكى بچووكى زه‌رده‌چه‌وه تێكه‌ڵى كوپێك شیرى بكه پاشان بیخۆره‌وه زۆر خێرا هێوورت ده‌كاته‌وه و ده‌توانیت دوو بۆ سێ جار له ڕۆژێكدا بیخۆیته‌وه .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه