شه‌پۆلێكی تری به‌فربارین ڕووده‌كاته هه‌رێم
ئاڕاسته:چاوان حسام
له ڕۆژی چوارشه‌مه وه شه‌پۆلێكی تری به‌فربارین ڕوو ده‌كاته هه‌رێم .
حسێن ئەسەدی، شارەزای دیاری کەشناسی عێراقی پێشبینی ده‌كات له‌ئه‌مڕۆ و سبه‌ێنێ كه‌شوهه‌وا به جێگیری بمێنێته‌وه و کەشوهەوای ساردی زستانە سه‌قامگیر ده‌بێت و جاروبار ئاسمان پەڵە هەوری دەبێت."
بەپێی پێشبینییەکانی ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکات و ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک له‌گه‌ڵ بارانبارینهكهدا، به‌فریش ده‌بارێت.
ده‌رباره‌ی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراقیش رایگه‌یاندووه ئەگەری بارانبارین زۆر بەرزە، بەڵام ئەو شەپۆلە باران و بەفرە ناوچەکانی باشوری عێراق ناگرێتەوە."
له‌سه‌ر خێرایی (با) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه کە "با بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند دەبێت."
|