هەمەڕەنگ
بزانه‌ به‌چه‌ند گۆرانكاری‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌شه‌یتان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ به‌ناوی رۆڵف تۆتچۆڵزی زیاتر له‌ 516 گۆڕانكاری له‌ جه‌سته‌ و رووخساری ده‌كات و هاوشێوه‌ی شه‌یتان ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ساڵی 1999 ه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی و له‌رێگای تاتۆ و دانانی چه‌ندین كون واته‌ سمین و گه‌وره‌كردنی كونیله‌كانی گوێی، هاوكات دوو قۆچی له‌ناو چاوانی داناوه‌ و ئێستا به‌ "پیاوی شه‌یتانی ده‌ناسرێت"، تاكه‌ نه‌شته‌رگه‌ری كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست كرد گۆڕینی ره‌نگی سپێنه‌ی چاوی بوو بۆ ره‌ش.

رۆڵف تۆتچۆڵزی ناوی له‌ناو كتێبی گینس تۆماركراوه‌، له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندی له‌ ئه‌ڵمانیا كارده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌و ته‌نها روخساری گۆڕاوه‌ نه‌ك ناخی و هه‌مان كه‌سایه‌تییه‌ .
574 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/23/2021 12:14:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ