هێژینی 15 ساڵان دوای گفتوگۆی لەگەڵ خێزانەکەی لەبارەی دابەزاندنی کێشی لەشی دەبێت بە دەمەقاڵێیان و بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەماڵ دەچێتە دەرەوە، دوای نزیکەی 24 کاژێریش لە مزگەوتێکی سلێمانی دەدۆزرێتەوە.
(م. ع) باوکی هێژین له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ئاماژهی بهوهكرد: دوای بلاَوبوونهوهی ههواڵهكه ئاسایشی سلێمانی پەیوەندییان پێوە کردووە و پێیان گوتووە، کچەکەیان لەلای ئەوانە.
هێژین چیرۆکی رۆیشتنی لە ماڵهوه باس دهكات و دهڵێت: کە هاوشێوەی وتەکانی باوکی بوون و وتی "لەسەر دابەزاندنی کێشی لەشم بووە دەمەقاڵێمان، ئەوان پێیان دەوتم کێشت دامەبەزێنە ، منیش بڕیارمدا لە ماڵ بچمەدەرەوە و ئەو شەوە لە مزگەوتێکی هەولێر مامەوە".
دهشڵێت: کاتێک رۆژ بووەتەوە بە پاس چووەتە سلێمانی و لەوێش لە مزگەوت ماوەتەوە، بەڵام ناوی مزگەوتەکانی بیر نەبوو شەوی رابردووش کاتێک ههواڵهكه بلاَو بۆتهوه باوکی هێژین و وتەبێژی پۆلیسی هەولێرش قسەیان لەبارەی رووداوەکە کرد، مجێوری ئەو مزگەوتەی سلێمانی کە هێژینی لێبووە، پەیوەندی بە ئاسایشەوە کردووە و کچەکەیان بردووەتە ئاسایشی گشتیی سلێمانی.
ئاسایشی گشتیی سلێمانی ژمارەی باوکی ئەو کچەیان پهیدا كردووه و هەواڵەکەیان پێداوە، باوکی هێژین وتێتی نزیکەی کاژێر 02:00ـی شەو بوو هەر ئەوکات چووینە سلێمانی و هێنامانەوە بۆ هەولێر.
ئاسایشی سلێمانی بەڵێننامەی پێ پڕکردوونەتەوە لەبارەی تەندروستیی هێژین، باوکی دهڵێت تەندروستیی زۆر باشە و "هیچ کێشەی نییە".
هێژین ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر کێشی زیادبوو بۆیە ویستوویەتی کێشی دابەزێننێت، "بەڵام ئێستا نامەوێت".