ئابوری
نرخی‌ دۆلار فڕی‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021، نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 145هەزار و 600 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی یۆرۆ لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ نرخی دۆلار نزیكە لە جێگیربوون و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 145 هەزار و 600 دینارە و بەهای یۆرۆ 176 هەزار دینار و بەهای پاوەند 198 هەزار دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 600 دینار و تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 750 دینارە.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە مانگێكە نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نییە و لە بەرزبوونەوەدایە ، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرێتەوە.
1382 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/23/2021 10:06:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ