باران بارین بهردهوام دهبێت
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کهشناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 6 پلە دەبێت، لە سلێمانی 5 پله و دهۆک 6 پله و و کەرکوک 10 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ هەینی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 11 پلە دەبێت، لە سلێمانی 9 پلە، دهۆک 9 پله و کەرکوکیش 14 پله دەبێت.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە،ئەمڕۆ نمەباران لە سەنتەری شارەكان دەبێت و لە كاتەكانی دوانیوەڕۆشدا بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
|