هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لە باره‌ی‌ بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی‌ پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





د. خاڵس قادر،بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند؛ "پەتای ئەنفلەوەنزای باڵندە ئەوەی کە ئێستا بڵاوبووەتەوە لە نێو باڵندەکاندا بڵاودەبێتەوە و نەگەیشتووەتە مرۆڤ و زیاتر تووشی باڵندە و پەلەوەرەکان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا؛ "سەبارەت بە مرۆڤ لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێکارەکان بۆ خۆپاراستن و ڕووبەووبوونەوە لە پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە گیراونەتەبەر و ئەوەی پەیوەندی بە باڵندە و پەلەوەرەکانیشەوە هەیە ئەرکی وەزارەتی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەرییە، وەزارەتی تەندروستیش ئەرکی خۆی جێبەجێدەکات".

روونیشیكردەوە؛"ڕێکارەکانی خۆپاراستن لەم پەتایە هەمان ڕێکارەکانی پەتای ئەنفلەوەنزای وەرزییە و هەمان نیشانەی هەیە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، هەروەها لە ڕێگای دەرمانی ئازارشکێن و دەرمانی ئەنفلۆنزای وەرزی چارەسەر دەکرێت و تا ئێستاش لە جیهاندا هیچ ڤاکسینێک بۆ ئەم پەتایە نەدۆزراوەتەوە".

لەبارەی بوونی حاڵەتی لەو شێوەیە لە هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو،"تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، نە لە ناو باڵندە و پەلەوەرەکاندا و نە لەناو مرۆڤیشدا".
94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/21/2021 10:13:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ