هەواڵ
د. به‌رهه‌م پیرۆزبایی له‌ جۆ بایدن ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی كرد له‌ جۆ بایدن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆمار ئومێدی خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ ته‌واوی بواره‌ جیاجیاكاندا به‌ره‌وپێش بچێت.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌: 

"ئازیزم سه‌رۆك جۆ بایدن..

گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونتان وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێزت و به‌رێز ھاریس جێگری سه‌رۆك ده‌خوازم بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی داهاتووتان و ھێنانه‌دی خواسته‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا.

له‌و روانگه‌یه‌وه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا و فراوانكردنی هاریكاریی ستراتیژی كه‌ ھه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات، ھاوكات وه‌ك ده‌زانن به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ده‌بینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تیرۆر و توندره‌وه‌ی، بۆیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌روویان ببێنه‌وه‌، ھه‌روه‌ك ده‌رفه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌قۆزینه‌وه‌ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئومێده‌وارم كه‌ په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر بكه‌ین له‌ مانگ و ساڵه‌كانی داهاتوو، ھه‌روه‌ھا دانانی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك به‌ ئاڕاسته‌ی ھێنانه‌كایه‌وه‌ی عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئارام و خۆشگوزه‌ران تر و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و ھێنانه‌دی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی.

 

به‌رهه‌م ساڵح

سه‌رۆك كۆماری عێراق
90 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/21/2021 9:18:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ