هەواڵ
بایدن‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمان كرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


له‌یه‌كه‌م وته‌یدا بایدن‌  ئاشكرایكرد ، ئیمزای‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمان كردوه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵگرتنی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان بۆ گه‌شتكردن بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

جۆ بایدن سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند؛ ئیمزای‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕیار  كردوه‌ له‌وانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ و رێكه‌وتنی‌ پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا و راگرتنی‌ دروستكردنی‌ دیوارێك له‌سه‌ر سنور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و هه‌ڵگرتنی‌ قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر گه‌شتكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ندێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا .

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ جۆ بایدن وه‌ك 46ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو ‌.

147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/21/2021 9:13:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ