هەواڵ
جەزای سەید مەجید..پی یو كەی میدیا سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دروست و ڕاستگۆیی نێو میدیای كوردیە
 ئاڕاستە

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی سایتی پی یوکەی میدیاوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەکردن.

دەقی پیرۆزباییەکە....

به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌رورۆژنامه‌نووسان وستافی PUKmediaی بەڕێز

به‌ بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی (18)مین ساڵه‌ی دامەزراندنی سایتەكەتانەوه‌، به‌ ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی1ی ڕێكخستنی سلێمانی پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین، كە توانیوتانه‌ ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دروست و ڕاست وسه‌نگینی نێو میدیای كوردی.

 پی یوکەی میدیا له‌ پێناو خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری وگه‌یاندنی په‌یامی راستی و زانیاری دروست و راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی كردووه‌ته‌ ئه‌ركێكی له‌ پێشینه‌ی خۆی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه‌وبۆتە سەرچاوە بۆزۆرینەی كەناڵەكانی دیكە.

دووباره‌ ئەم ساڵیادە له‌ ئێوه‌و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران پیرۆز بێت وبەهیوای بەردەوامی و گەشەی زیاتر بە وێبسایتە ئازیزەكەمان.

جەزای سەید مەجید 
لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی
20/1/2021
85 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2021 8:47:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ