سلێمانی.. بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكرێت
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكات و گرفتەكانی خزمەتگوزاری و نرخ و زیادەڕۆیی و سەرجەم كێشەكانی تر بەپێی رێنمای و یاسا بەركارەكان ھەوڵی چارەسەر كردنیان دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 كانوونی دووەمی 2021، لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبونی داواكاری گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری بەشێك لە سیتییەكانی سلێمانی گرفت و كێشەكانی یەكەكانی نیشتەجێ بوون بەووردی گفتووگۆیان لەبارەوەكراو بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا.
لە بارەی گرفت و كێشەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون و چارەسەركردنی گرفت و كەموكورتییەكان قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ كێشەو كەموكورتییەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و داواكاری گشتی ھەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت ، سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكان لە رووی كوالیت و نرخ و داواكاری بەشداربونی یەكەكان و كێشەی زیادەڕۆیی و سەرجەم گرفەكانی تر بڕیار درا لە ئاستی باڵا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەم كێشانە بكرێت و رێگری لە ھەموو ئەو سەرپێچیانە بكرێت كە لەلایەن وەبەرھێن و كۆمپانیاكانەوە لە یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكرێت و بۆ بنەبڕكردنی گرفت و كەموكورتییەكانیش لایەنی حكومەت لەنزیكترن كاتدا ھەموو ھەنگاوێكی كارگێڕی و یاسای دەگرێتەبەر و وەبەرھێن و كۆمپانیاكان پابەند دەكرێن بە سەرجەم رێنمایی و یاسا بەركارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .
|