غه‌بغه‌به: چینێكی زیاده‌یه له چه‌وری كه له‌ژێر چه‌ناگه‌وه كۆده‌بێته‌وه، له ڕاستیدا غه‌بغه‌به زۆربه‌ی كات نیشانه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی نییه، له هه‌مان كاتدا مه‌رج نییه هه‌موو كاتێك نیشانه‌ی قه‌ڵه‌وی بێت،هه‌ندێك هۆكار له له‌شدا یه‌كده‌گرن و ده‌بنه هۆی دروستبوونی غه‌بغه‌به
* به‌ته‌مه‌ن بوون: له به‌ته‌مه‌نبووندا پێست جیڕی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌گشتى پێستى هه‌موو له‌شت شل ده‌بێته‌وه .
خوارده‌مه‌نی و كێش: ئه‌و خۆراكانه‌ی كه كالۆری زۆری تێدایه یان ئه‌و خۆراكانه‌ى كه چه‌وری ناته‌ندروستی تێدایه هانی قه‌ڵه‌وی و دروستبوونی غه‌بغه‌به ده‌ده‌ن.
* بۆماوه‌یی: جینه‌كان ڕۆڵده‌بینن له دروستبوونی غه‌بغه‌به واتا كه‌سێك كه له ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه خاوه‌نی پێستێكی كه‌م جیڕ بێت یان خاوه‌نی غه‌بغه‌به بێت.
* باری وه‌ستانێكی ناته‌ندروست: ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ماسولكه‌كانی مل و چه‌ناگه ئه‌مه وا ده‌كات كه پێسته‌كه‌ت جیڕى و توند و تۆڵى نه‌مێنێت وه ببێته هۆی دروستبوونی غه‌بغه‌به به پێی كات.
به‌چ جووڵه و وهرزشیێك غه‌بغه‌به نامێنێت :-
*ڕۆژى 10 جار جووڵه‌ى ده‌م كردنه‌وه واته چه‌ناگه‌ت به‌ره‌و خواره‌وه بێت به‌و شێوازه ده‌مت بكه‌ره‌وه .
*ڕۆژى 10 جار جووڵه‌ى هه‌مان ده‌م كردنه‌وه به‌ڵام لێره‌دا زمانت بهێنه ده‌ره‌وه .
*ڕۆژى 10 جار سه‌رت به‌ره‌و دواوه به‌ره .
*ڕۆژانه بنێشت زۆر بجوو ، چونكه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى غه‌بغه‌به .