ئێمه‌ی شۆفێر ڕۆژانه لهتاسهكان ئه‌ده‌ین، به‌وته‌ی ئه‌ندازیارانی میكانیكی ئۆتۆمبێلیش، لێدانی ئه‌و تاسانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌خێراییه‌كی زۆر لهتاسهبدهین، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه ههستیارو گرنگهكانو توانای ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل ده‌بێت.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و به‌شه گرنگانی ئۆتۆمبێلن كه به‌هۆی لێدانی تاسه به‌تایبه‌تی بهخێراییو به‌تێپه‌ڕبوونی كات، زیانیان پێده‌گات:-
*ده‌بڵی ئۆتۆمبێل: پێویسته شۆفێر له‌كاتی تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تاسه‌كاندا خێراییه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆیشتن به‌سه‌ر تاسه‌كاندا به‌خێرایی زۆر، به‌ته‌واوی ده‌بڵه‌كان خراپ ده‌كات.
* قوڵاغی بزۆێنه‌ر: تیژڕه‌وی له‌كاتی تاسه‌دا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ڕاگرو قوڵاغی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل دروست دهكاتو هه‌ندێك كات ئه‌و خێرایی‌و فشاره‌ی كه شۆفێر لهتاسهكان ده‌دات، برغو ده‌شكێنێت‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌داو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه دروستده‌كات.
* باڵانسی ئۆتۆمبێل: هاوكات دان لهتاسهكان به‌تایبه‌تی تاسه به‌رزو كۆنكرێتیه‌كان، هاوسه‌نگی "ته‌وازن یان باڵانس"ی ئۆتۆمبێله‌كه تێكده‌دات.
*زیان گه‌یاندن به‌به‌شه‌كانی ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، بۆ نموونه زیان گه‌یاندن به‌سندوقی تروس، شكان‌و زیان گه‌یشتنیش به‌به‌شه‌كانی ژێره‌وه، واته پێویسته شۆفێر بڕه پاره‌یه‌كی زۆر خهرجبكاتو ئه‌و به‌شانه بگۆڕیت یان چاك بكاته‌وه.
*زیان گه‌یشتن بهتایهو ویله‌كان له‌كاتی ڕۆیشتن‌و لێدانی تاسه.
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كاتێك شۆفێر خێراییه‌كه‌ی زۆر دهبێتو له‌پڕ تاسه‌كان ده‌بینێت ئیستۆپێكی به‌هێز ده‌گرێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تیان بهستیبێت، زۆر باشتره‌و له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌سه‌لامه‌تیان.
گومانی تێدا تییه له‌زۆرێك لهگهڕهكو كۆڵانه‌كان، هاوڵاتیان خۆیان تاسه‌ی ده‌ستكرد داده‌نێن، له‌به‌ر ڕێگریكردن له‌هه‌ندێك شۆفێر كه نابه‌رپرسانه له‌كۆڵانه‌كاندا كه جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی چڕنو خێرایی دیاریكراوه، تیژڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌بێ گوێدان به‌بوونی پیاده‌ی منداڵ‌و پیرو كه‌مئه‌ندام، له‌م حاڵه‌ته‌دا نابێت هاڵاتیان خۆیان سه‌ربه‌خۆیانه تاسه دابنێن، به‌ڵكو پێویسته سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له‌كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه تاسه ده‌ستكرده‌كان، به‌تایبه‌تی تاسه به‌رز كۆنكرێتیه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سودیان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر شۆفێر بهتیژڕهوی لێیان بدات زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گات، بۆیه له‌پێناو ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌سه‌لامه‌تی خۆمان‌و ئه‌وانی تر‌و زیانی مادیمان پێنه‌گات، ده‌بێت به‌خێرایی لهتاسهكان نه‌ده‌ین.
Traffic fm Sulaimaniyah سه‌رچاوه :