باشترین كات كه‌یه بۆ شوشتنى ددانه‌كانت !
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
شۆردنی ددانه‌كان كردارێكی زۆر پێویسته و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه بزانیت چی كاتێك ددانه‌كانت بشۆیت بۆئه‌وه‌ی زیان به چینی ده‌ره‌وه‌ی ددانت (مینای ددان) نه‌گه‌یه‌نیت.
ده‌بێت به‌ر له خواردنی نانی به‌یانی ددانه‌كانت بشۆیت چونكه له‌كاتی خه‌وتندا به‌كتریا له‌سه‌ری كۆده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆنی ده‌مت ناخۆش ببێت.
باشتروایه دوای خواردنی ئه‌مانه ، ٣٠ چركه بوه‌ستیت ئینجا ددانه‌كانت بشۆیت وه‌كو قاوه و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ یان تۆستی بر‌ژاو، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مینای ددانت ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌یت دوای نان خواردن ددانه‌كانت بشۆیت ده‌بێت ٣٠ خولهك بوه‌ستیت ئینجا بیشۆیت، هه‌روه‌ها باشتروایه له دواى خواردن و خواردنه‌وه ترشه‌كانی وه‌كو نان و هه‌ویره‌مه‌نی و میوه‌ی وشككراوه و میوه‌ی ترش و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت خوارد باشتروایه كه‌مێك بوه‌ستی ئینجا ددانه‌كانت بشۆیت.
|