بۆ ئهو هاوڵاتیانهی دەیانەوێت گەشتی وڵاتی ئێران بكەن
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە ئاگادار دەكاتەوە كە دەیانەوێت گەشتی وڵاتی ئێران بكەن و رایدەگەیەنێت ، دەبێت ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت.
لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند؛ "ئاگاداری ھەموو ھاووڵاتییانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئەوانەی کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون بۆ وەرگرتنی ڤیزا یان لە کاتی رۆیشتن بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەڵیاندا بێت".
ئاماژەی بەوەشداوە؛ "دەبێت پشکنین و ئەنجامی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی كرابێت و دەرچوو بێت، نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت".
|