تا ڕزگارت بێت لهچهووریی پشت و كه‌مه‌ر
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر و پشتدا چ وه‌رزشێك بكرێت باشه ، به‌وه‌ی جۆرێك راهێنانی وه‌رزشی بكه‌یت كه یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریی پشت و كه‌مه‌ر و رێككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه.
له‌سه‌ر پشتت پاڵبكه‌وه و قاچه‌كانت بنوشتێنه‌ره‌وه و به پله‌ی ٩٠ له‌گه‌ڵیدا قاچه‌كانت له‌سه‌ر زه‌وی دابنێ.
رانت به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رزبكه‌ره‌وه تا له‌گه‌ڵ پشت و ئهژنۆكانتدا رێكده‌بێته‌وه، بۆ ماوه‌ی ١٥ چركه به‌م جۆره بوه‌سته و دواتر بگه‌ڕێره‌وه بۆ باری ئاساییت، ئه‌م ڕاهێنانه ١٠ بۆ ٢٠ جار دووباره‌بكه‌ره‌وه و هه‌فته‌ی چوار جار ئه‌نجامی بده.
ئه‌م جووڵه و راهێنانه یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی پشت و ورگ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته گرنگی به سیستمی خواردن بدرێت و بڕی پێویستی ئاو بخورێته‌وه.
|