هەمەڕەنگ
خۆت له‌ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ قورگت بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌وكردنی‌ قوورگ به‌تایبه‌تی‌ له‌م وه‌رزه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رما بوون و خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ سارد و زۆر هۆكاری‌ تر  ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هاتنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌وزه‌تێن و هه‌وكردنی‌ بۆری‌ قورگ كه‌به‌ئازار خواردن و خواردنه‌وه‌ت بۆ قووت ده‌چێت .

*ئاو و خوێ‌ : كوپێك ئاو یه‌ك كه‌وچك خوێی‌ تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان ڕۆژی‌ سێ‌ جار غه‌رغه‌ره‌ی‌ ناو ده‌م و قورگتی‌ پێ‌ بكه‌ ، به‌لاًم واباشتره‌ ئاوه‌كه‌ شله‌تێن بێت .
*سركه‌ی‌ سێوو: خواردنه‌وه‌ی‌ كه‌وچكێك سركه‌ی‌ سێوو به‌ته‌واوی‌ ناو ده‌م و قورگت له‌هه‌موو جۆره‌ به‌كتریایه‌ك پاك ده‌كاته‌وه‌ .
*هه‌نگوین : خواردنی‌ هه‌نگوین له‌م باره‌دا زۆر گرنگه‌ چونكه‌ هه‌وكردنی‌ قوورگ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، به‌لاَم نیو كاتژمێر دوای‌ خواردنی‌ هه‌نگوینه‌كه‌ ئینجا ئاو بخۆره‌وه‌ .
*لیمۆ : به‌یانیان خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك له‌ تێكه‌ڵه‌ی‌ ئاوی‌ لیمۆ و ئاوی‌ شله‌تێن یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێز بوونی‌ به‌رگری‌ له‌ش و كه‌م  بوونه‌وه‌ی‌ هه‌وكردنی‌ قوورگ .

421 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/17/2021 12:18:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ