کۆمەڵایەتی
ئه‌و ڕێگایانه‌ی‌ كه‌ده‌تگه‌یه‌نێت به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری به‌بێ بوونی خۆشه‌ویستیه‌ك له‌ دڵه‌وه‌ به‌س نییه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه‌ له‌ رێگای ره‌فتاری هه‌ردوولاوه‌ ده‌بێت كه‌ واده‌كات ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ قوڵتر بێته‌وه‌ و دڵی به‌ده‌ست بهێنیته‌وه‌، زۆرجار به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ بچووكه‌وه‌ و یان كه‌له‌ڕه‌قی‌ هه‌ردوولا جیابوونه‌وه‌ ڕووده‌دات ، چۆن و به‌چی‌ ڕێگه‌یه‌ك دڵی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنیته‌وه‌ :-

*یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی دڵی به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، پێكه‌نین و به‌سه‌رهات و باسی گاڵته‌ئامێزه‌، نه‌ك به‌رده‌وام جدی بوون و قسه‌ی ناخۆش.
*بایه‌خدان به‌ كه‌سایه‌تی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان و كێشه‌كانی یه‌كتری، ئه‌مه‌ خاڵێكی سه‌ره‌كییه‌ كه‌ واده‌كات زیاتر پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن.
*باس كردن له‌ ژیانی تایبه‌تی هه‌ریه‌كێك، ئه‌مه‌ واده‌كات زیاتر ئاشنا بن به‌یه‌ك و خۆشه‌ویستی قوڵتر بێته‌وه‌.
*گرنگه‌ هه‌ردوولا بایه‌خ به‌ خودی خۆیان بده‌ن له‌رووی جلوبه‌رگ و هه‌ڵبژاردنی ستایله‌وه‌، بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر راكێشانی به‌رامبه‌ر.
*ته‌رخان كردنی كات بۆ یه‌كتری، ئه‌مه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ پێكه‌وه‌ بوون و  دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانی دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ، بێگومان ئه‌ویش هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات.
257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/16/2021 12:46:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ