بههۆی بهرزی دۆلارهوه كارهساتی ئابووری ڕوویداوه
ئاڕاسته:چاوان حسام
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بوەتە هۆی دروستكردنی كارەساتی ئابوریی لە كەرتی تایبەتدا، ئەوەش بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار.
محەمەد بەلداوی سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: وەزیری دارایی باسی لە رێوشوێنی توندی كەمكردنەوەی خەرجی و رێوشوێن دژی سێ سەرۆكایەتیەكە كرد، بەڵام هەموو ئەوەی دەیبینین خەرجكردنی بڕێكی زۆر پارە و خەرجی خەیاڵییە.
رونیشیكردوەتەوە:وەزیری دارایی كارەساتی ئابوریی لە كەرتی تایبەتدا دروستكردوە و بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار زیاتر لە 25%ی پارەكانیان لەدەستداوە بەشێوەیەكی كتوپڕ و بەبێ هیچ پلانێك، واهەست دەكات لە لەندەن و سویسرا بێت و تڕۆهاتی لە پەڕەی سپی چاكسازیدا داناوە كە خۆی لەخۆیدا هیچ بودجەیەكی تێدا نەبو.
جەختی لەوەشكردوەتەوە: عەلی عەلاوی و حكومەتیش نازانن لە بودجەدا قازانج و ئەو پارەیەی دەستیان دەكەوێت دوای خەرجكردنی 164 ترلیۆن دینار چەندە، ئەوەش كارەساتێكی ئابورییە و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت رێگەی پێبدرێت تێپەڕێنرێت.
|