هەواڵ
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی..تەنها خزمەتکردنی هاونیشتمانیان ئەولەویەتی کارەکانمانە
 ئاڕاستە

جەزای سەید مەجید ڕایدەگەیەنێت..لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵک بە ئامادەبونی هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی یەکێتیی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١٣ لە بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی میوانداری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی فەرمانگەکانی حکومی شاری سلێمانیمان کرد. 

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد..مەبەستی میوانداری و کۆبونەوەکەمان بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی ئەجێندای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی بوو، کە خۆی لە هەڵکشانی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتیان لە خۆ دەگرێت، من و هەڤاڵەکانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان جەختمان لە پاڵپشتی لامەرکەزی ئیداری بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، سوریشین لەسەر جێبەجێکردنی.

ووتیش، هەروەها شەفافکردنی داهاتی هەرێم و خستنە بەرچاوی خەڵک یەکێکیتر بوون لە تەوەرەکانی گفتوگۆی ئەمڕۆمان، هاوکات لە سنوری مەڵبەندەکەشماندا پاڵپشتی و هاوکاریمان بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان دووپاتکردەوە لە پێناو خزمەتی زیاتریان لە کارە ڕۆژانەییەکانیان بۆ هاوڵاتیان. 

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ڕاشیگەیاند،ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ستراتیژی کاری هەرە لەپێشی دوای کۆنگرەی نوێ بوونەوەمان، بەگشتی پێمان وایە هەموو شتێک بخەینەوە سەرسکەی خۆی، هیچ کاتێکیش چاو لە ئاستی خواردنی مافی هاوڵاتیان داناخەین و پشت بە خوا و هاوڵاتیانمان هەوڵی هێنانەدی باشترین ژیان بۆ ئێوە دەدەین. 

هەروەها لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرە گشتیەکانی شاری سلێمانی پێزانینی خۆیان بۆهەڵوێست وهەماهەنگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لە سلێمانی دەربڕی و بەڵێنیاندا لە پێناوبەرژەوەندی گشتی دانیشتیوانی شاری سلێمانی، کەمتەرخەم نەبن و بۆمیوانداریەکەش سوپاسی خۆیان پێشکەش بە مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی کرد.

160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2021 11:50:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ