هەواڵ
لەبارەی هاتنی شەپۆلی باران بارینەوە کەشناسى هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە


 هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری درێژبوونەوەى دوو شەپۆلى باران بارین.

 شەپۆلى یەکەم: لە ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێ دەکات تاوەکو ڕۆژی هەینى لە ماوەی  ئەم دوو ڕۆژە باران بارین لە تەواوى ناوچەکانى هەرێم دەبارێت ئاستى باران بارین مامناوەند دەبێت وە بڕی بارانى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆلە لە نێوان (8 - 15) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان وە لە سەنتەرى قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاویەکان لە سەروى (10- 22)ملم دەبێت.

 لە شەوى پێنج شەممە لە سەر هەینى بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبێت, ڕۆژی هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایی دێت.

 شەپۆلى دووەم : لە ماوەى نێوان ئێوارەى رۆژی یەک شەممە کاردەکاتە سەر ناوچەکەمان تاوەکو ئێوارەى ڕۆژی سێ شەممە لەم ماوەیەدا باران بارین لە زۆربەى  ناوچەکان دەبێت لە گەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد  لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە  کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان پلەکانگەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت لە ناوچە  شاخاویەکان بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى دەبێت.

 بەفر لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان دەبارێت بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیان لە 1100 مەتر زیاترە .

 کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە سەر ناوچەکەمان  بەلاوازى دەمێنێتەوە.

                                            بەشی پێشبینى کەش و هەوا
308 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2021 10:15:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ