هەواڵ
سەرکردەیەکی یەکێتی..بۆ رێگری لە خراپتربونی گوزەرانی هاوڵاتیان دەبێت پشتگیری لامەرکەزی بکەین
 ئاڕاستە


کۆبونەوەمان لە گەڵ رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەرفەتێک بوو تا تیشک بخەینەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا بودجەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە و هەموو ئەگەرەکانمان تاوتوێکرد. 

بۆ پێشگیری لە خراپتربوونی بار و گوزەرانی هاوڵاتیان پێمانوایە  سیستمی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی پڕۆژەیەکە ئاهێک دەداتەوە بە خەڵک، هاوکات جەختمانکردەوە پێویستە هەمووان تێگەیشتنی دروستیان هەبێت بۆ پڕۆژەی لامەرکەزی کە پڕۆژەیەک نیە تەنها بۆ خزمەتکردن بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان هەر حزبێکی دیکە بەڵکو  لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتیشدایە لەبەرئەوەی بەگوێرەی ئەم پڕۆژەیە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی دەدرێتە پارێزگارێکی گۆڕان و بەڕێوبەرێکی گشتی پارتی یان هەر ناوچەیەکی تر کە داهات و دەسەڵاتەکانی راستەوخۆ بخاتە خزمەت بە ناوچەکەی.

(ئامانجی رێکخراوەکان بۆ خزمەتی چین و توێژەکان ، نەوەک نوێنەرایەتیکردنی حزب)

چیتر رێکخراوەکان نەبنە زمانحاڵی حزبەکان و بە ئەرکی نوێنەرایەتی راستەقینەی چین و توێژەکان هەڵبسن، لە میانەی کۆبونەوەیەکی فراواندا دیدی سەرکردایەتی نوێی یەکێتیمان بۆ نوێنەرانی سەرجەم سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکان خستەڕوو.

پێمانوایە لە قۆناغی ئێستا و داهاتوشدا پێویستە کۆمەڵە و سەندیکاکان خۆیان لە نوێنەرایەتیکردنی حزبە پشتیوانیەکانیان بەدووربگرن و داکۆکیکار بن لە خواستی توێژەکانیان. بەم ئاراستەیەدا دەتوانرێت کاری رێکخراوەیی متمانە بەدەستبهێنێتەوە  و رێچکەی دروستی خۆی وەربگرێت.

 ئێمە وەکو یەکێتی پشتیوانی هەر پڕۆژە و کارێک دەبین کە بە بێ ئینتیمای حزبی گوزارشت لە خواست و خزمەتی فعلی بکات و هەر بەو چاوە بڕیار لەسەر هەموو چالاکی رێکخراو و کۆمەڵە و سەندیکاکان دەدەین: کە ئایا چەندە سەرکەوتودەبن لە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک لە سێکتەر و بوارە جیاوازەکاندا.
141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2021 10:12:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ